ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه له په‌يه‌ده ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى هێز له دژى په‌يه‌ده ده‌كات.
K24 – ئه‌نقه‌ر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى هێزى سه‌ربازيى له دژى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى ناسراو به په‌يه‌ده ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا راشيگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هێزى سه‌ربازى دژى چه‌كدارانى په‌يه‌ده ده‌جوڵێنێت ئه‌گه‌ر پێويست بكات.
ئه‌نقه‌ره په‌يه‌ده و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه له ئاستيى جيهاندا به شكستپێهێنهرى داعش ناسراوون به "تيرۆريست" وه‌سفده‌كات.
له وتارێكدا كه له شارى ئه‌رزينجان پێشكه‌شيكرد و له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه گواسترايه‌وه، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گوتى: "ده‌توانين و ئه‌گه‌ر پێويست بكات له سوورياش هه‌مان رێككار بگرينه به‌ر كه له عێراق و قه‌نديل گرتوومانه‌ته به‌ر"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى پارتيى كرێكارانى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتيشى: "چاوه‌ڕوانيمان له دۆست و هاوپه‌يمانه‌كانمان هه‌يه شان به‌شانى ئێمه بوه‌ستن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده‌يان له باكوورى حه‌له‌ب بۆردومان كرد.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، هێزه‌كانى توركيا به تۆپى قورس، ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گهليان له باكوورى حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى بۆردومانكردووه.
هه‌ريه‌ك له شارى ئه‌عزاز و گوندى ماليك و ناوچه‌ى مينگى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه بۆردومانكراوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ