ستیڤن هاوكینگ چوار سیناریۆ بۆ كۆتاییهاتنی جیهان داده‌نێت
عه‌قڵه ده‌ستكرده‌كان یه‌كێكن له هۆكاره‌كان
K24 - هه‌ولێر:
له میانی پێشكه‌شكردنی سیمینارێكی بۆ كارمه‌ندانی BBC, ستیڤن هۆوكینگ زانای فیزیایی به‌ریتانی، پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ كۆتاییهاتنی جیهان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌گه‌ره‌كانی كۆتاییهاتنی جیهانییان زیاتر كردووه.
هۆوكینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به رۆیشتنی كات، كاره‌ساته سروشتییه‌كان زیاتر رووده‌ده‌ن و ته‌نها له چوارچێوه‌ی پێشنبیشدا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بنه راستی.
به بۆچوونی ئه‌و زانا فیزیاییه، رۆبۆت و عه‌قڵه ده‌ستكرده‌كان، مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و عه‌قڵه ده‌ستكرده‌كان له‌گه‌ڵ عه‌قڵی مرۆڤ هاوتاببنه‌وه، ئه‌وا ده‌توانن به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ بن، چونكه ئه‌وان ده‌توانن به خێراییه‌كی بێ‌سنوور، گۆڕانكاری له‌خۆیاندا بكه‌ن و به‌مه‌ش مرۆڤ ناتوانێت كێبڕكێیان بكات.
یه‌كێكی دیكه له سيناریۆكان، به‌بۆچوونی هاوكینگ، له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تییه به ده‌ستی مرۆڤ، ئه‌ویش له رێگای چه‌كه ناووكی و وێرانكاره‌كان، كه له ئێستادا په‌ره‌ی زیاترییان پێدراوه و به هه‌زارانییان به جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مرۆڤ به سرووشتی خۆی شه‌ڕانگێزه و له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیداوه یه‌كه‌مجار خواردن و خواردنه‌وه، دواتر هاوبه‌شێك بۆ ژیان و ئینجا رووبه‌رێك بۆ راوكردن بۆ خۆی دابین بكات، ئه‌وه‌ش ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه كه ره‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و زانا به‌ریتانییه ده‌ڵێت، ئه‌ندازیاری جینی و په‌ره‌پێدان به ڤایرۆس، كارێكه له خودی چه‌كی ناووكی مه‌ترسیدارتره، چونكه په‌ره‌پێدان و دروستكردنی چه‌كی ناووكی، پێویستی به كارگه‌ی گه‌وره و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌یه، به‌ڵام په‌ره‌پێدانی ئه‌و ڤایرۆسه، له تاقیگه‌یه‌كی بچووكیشدا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی چاودێریشی بخرێته‌سه‌ر.
هاوكینگ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی نه‌توانێت كۆنتڕۆڵی قه‌تیسبوونی گه‌رمی بكات، زه‌وی وه‌كو هه‌ساره‌ی زوهره‌ی لێدێت و ژیان له‌سه‌ری ئه‌سته‌م ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی وشكبوون و له‌ناوچوونی دارستانه‌كان، به‌مه‌ش گازی دوانۆكسیدی كاربۆن له هه‌وادا زۆر ده‌بێت و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان خێراتر ده‌توێنه‌وه.
سه‌رچاوه: RT