ئه‌ردۆغان: به‌نیاز نین بۆردومانكردنی یه‌په‌گه رابگرین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی نییه بۆردومانكردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رابگرن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان له بۆردومانكردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌رده‌وام ده‌بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌مه‌ریكا بڕیاربدات كه ده‌یه‌وێت پاڵپشتی توركیا بكات یان "شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه".
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه تا دوێنێ، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌سه‌ریه‌ك، تۆپخانه‌كانی توركیا، له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، له رۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 گوتی: "پشتگوێخستنی په‌یوه‌ندی نێوان كوردانی سووریا و پارتی كرێكارانی كوردستان كه قه‌ده‌غه‌كراوه، كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنانه‌یه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ا.م.ب