ئێران ده‌ڵێت 700 مليۆن دۆلارمان به ئاودا رۆيشت
ئێران و كۆمپانیای نه‌وتیی شێڵ، لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی بڕی ئه‌و پاره‌ی نه‌وته‌ی، كه هی حكومه‌تی تارانه و لای كۆمپانیای ناوبراو ماوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئێران و كۆمپانیای نه‌وتیی شێڵ، لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی بڕی ئه‌و پاره‌ی نه‌وته‌ی، كه هی حكومه‌تی تارانه و لای كۆمپانیای ناوبراو ماوه.
بیژەن زەنگەنەی وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگەیاند، نزیکەی 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، پارەی فرۆشراوی نەوتی ئێران لە لای کۆمپانیای شێڵ ماوه، بەڵام بە گوێرەی قسەکانی گوتەبێژی کۆمپانیاكه ئەو كۆمپانیایە، تەنھا 2 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لە پارەی ئێرانى له لا ماوه.
بڕیاربوو تەنھا رۆژێك دوای ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ئەو پارەیە بۆ ئێران بگەڕێندرێتەوە بەڵام ئێستا دوای ھەڵگرتنی گەمارۆکان نەک تەنيا پارەکە نهگەڕێندراوەتەوە، بەڵكو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه كێشه‌ی له‌سه‌ره و بە گوتەی بەرپرسانی ئێران ئه‌و ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە بە ئاودا رۆییوه.
لە دوای ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا بوون، بەڵام ھەتا ئێستاش بەشێکی زۆر له‌و پارەیە نەگەڕێندراوهتەوە.
له كۆتايى ساڵى رابردوودا، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێرانى لابرد.
هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان دواى ئه‌وه هات، كه له چوارده‌ى ته‌مموزى رابردوودا، ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له جنێڤ گه‌يشتنه رێككه‌وتن.