ده‌ته‌وێ ببيت به ملياردێر؟
پيره پياوێكى ملياردێر چه‌ند ئه‌زموونێكى خۆى باس ده‌كات
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌رى (CNN) بابه‌تێكى له‌سه‌ر چۆنييه‌تى و رێگاكانى گه‌يشتن به ملياردێر بڵاوكردووه‌ته‌وه و پرسيار ده‌كات و ده‌ڵێت: ئايا حهزدهكهيت ببيت به ملياردێر؟ ئايا ده‌ته‌وێ بگه‌يته ئه‌و په‌ڕى پله‌ى خۆشگوزه‌رانى؟
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌و مه‌رامه بگهيت، باش‌ترين رێگا بريتييه له رێگاكه‌ى وانگ جاين لين، كه پياوێكى چينييه و ته‌مه‌نى 62 و ساڵه، له‌سه‌ره‌تا دامه‌زراندنى كۆمپانياى داليان وان‌دا، سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى تا ئێستا گه‌يشتووه‌ته 30 مليار دۆلار، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه جاين، كتێبێكى به‌م دواييانه چاپكردووه به‌ناونيشانى (رێبازى وان‌دا) و تێيدا باس له چۆنيه‌تى دامه‌زراندنى كۆمپانياى وان‌دا ده‌كات و چۆن توانويه‌تى له‌ماوه‌ى دامه‌زراندنى كۆمپانياكه‌ى ببێته يه‌كێك له كۆمپانيا گه‌وره‌كانى جيهان، لێره‌وه پوخته‌ى ئامۆژگارى ئه‌و كتێبه بۆ خوێنه‌ران ده‌خه‌ينه‌ڕوو:
1-خزمه‌تكردنى سوپا: وانگ كاتيك كه هه‌رزه‌كار بوو هه‌رزوو له‌ساڵى 1970 په‌يوه‌ندى كرد به سوپاوه و ده‌ڵێت: خزمه‌تكردنم له سوپا بووه ئه‌زموونێك تێكه‌ڵ به‌رۆحم بوو به‌جۆرێك فێرى ئه‌وه‌بووم شه‌ڕ بكه‌م تا كۆتا فيشه‌ك، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆر گرنگه له‌ماوه‌ى ژياندا خزمه‌تى سه‌ربازى بكه‌يت، چونكه په‌يوه‌ندييه‌كى تۆكمه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ پايه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ژيان، هه‌ر بۆيه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ين زۆربه‌ى گه‌وره پياوانى چين خزمه‌تى پێشنهى سه‌ربازيان هه‌بووه له سوپادا.
2-جياوازبه و داهێنان بكه: وانگ، ده‌ڵێت: كليلى يه‌كه‌مى سه‌ركه‌وتن بريتييه له‌وه‌ى چۆن وادهكهيت كه كه‌سێكى جياواز بيت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانى ديكه‌دا و داهێنان ده‌كه‌يت، بۆ نموونه هه‌موو كه‌س له‌ژيانيدا ده‌زانێت قاوه بفرۆشێت، به‌ڵام چۆن وا ده‌كه‌يت قاوه‌كه دروست بكه‌يت، بۆيه له‌بيرت نه‌چێت فێربوونى چۆنيهت دروست كردنى شتێك خاڵێكى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ببيته بازرگانێكى به‌ناوبانگ و به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێت.
3-هه‌ميشه هه‌وڵبده نزيك ببيتهوه له‌كه‌سانى سه‌ركرده و بازرگانه به‌ناوبانگه‌كان: وانگ، پێى وايه كه‌سى سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات له بازرگانه‌كان و سه‌ركرده‌كانى وڵات نزيك بكه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وى بزانێت كه نييه‌تى و هه‌وڵى بۆ ده‌دات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بير‌ى ده‌گۆڕێت و وا ده‌كات ئامانجه‌كانى فراوانتر بێت و كاريگه‌رى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.
4-هيچ كتێبێك مه‌خوێنه‌وه سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ى بازرگانى: وانگ وايده‌بينێ، يه‌كێك له تايبهتمهندييهكانى كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌يه كه نابيت باوه‌ڕى ته‌واوت به كتێبه‌كان هه‌بێت، هه‌تا ئاماژه به‌و كتێبه‌ش ده‌كات كه خۆشى نووسيويه‌تى، چونكه ئه‌و پێيوايه رێگاكانى سه‌ركه‌وتن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه جياوازن.