نرخی نه‌وت بۆ دووەم رۆژ بە بەرزیی مایەوە
K24 - ھەولێر
سه‌ره‌ڕای هه‌لكشان و داكشانی چه‌ند رۆژی رابردووی نرخی نه‌وت، به‌ڵام له دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕدا نرخی نه‌وت بۆ دووەم رۆژ بە بەرزیی مایەوە.
له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوت لە جیهان بە 35 دۆلار و 10 سه‌نتە و به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا بە 32 دۆلار و 78 سه‌نتە، بەمەش بۆ دووەم رۆژ نرخی نەوت بۆ سەروی 35 دۆلار بەرز بووەتەوە.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی، له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به داهاتى نه‌وتەوە ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگەڕێننەوە.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: ش، م