نايجيريا: زياتر له 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى خه‌ياڵى ئاشكرا بوون
وه‌زاره‌تی دارایی نايجیریا پرۆسه‌ى چاكسازى له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی نايجیریا پرۆسه‌ى چاكسازى له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان راگه‌ياند و له ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه‌دا زیاتر له 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری خه‌یاڵی له لیستی فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی نايجیریا رایگه‌یاند، توانیویانه زیاتر له 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری خه‌یاڵی ده‌ستنیشان بكه‌ن و موچه‌كانیان ببڕن له‌كۆی 312 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش ساڵانه ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
دارایی نايجیریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ، ته‌نها له مانگی شوباتدا زیاتر له 11 ملیۆن دۆلاریان پاشه‌كه‌وت كردووه بۆ حكومه‌ت له‌میانه‌ی بڕینی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ناویان به‌ساخته له ریزه فه‌رمانبه‌راندا هه‌بووه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌تی نايجیریا له‌كاتێكدایه كه وڵاته‌كه له قه‌یرانی دارایی دایه و موحه‌ممه‌د بوخاری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڵمه‌تی چاكسازی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه.