په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: راست نییە بگوترێت یەکێتی ئاگای لە مەلەفی نەوت نییە
له پرسی داهاتی نه‌وت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌ته دوو به‌ره

K24 - هه‌ولێر:
چەندین جارە بەشێك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە، داوای شەفافی نەوت دەکەن و بە قسەی ئەوان بێت ھیچ کاتێك حزبەکەیان ئاگای لە نەوت و گرێبەستەکانی نەبووە.
بە بڕوای ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامی لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی کوردستان، لە کاتێکدا یەکێتی ئەندامی لە ئەنجوومەنی باڵای نەوت گاز ھەبێت، راست نییە بگوترێت یەکێتی ئاگای لە مەلەفی نەوت نییە.
رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی سه‌وز گوتی: "یه‌كێتی به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری و ئێمه له فه‌زاوه نه‌هاتووین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ره‌نگه به‌شێك له وه‌زیره‌كان له كابینه‌كانی حكوومه‌تیش پرسیارییان له باره‌ی ورده‌كاری دۆسیه‌ی نه‌وت هه‌بێت".
لەسەر نەوت و شەفاف بوونی دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بوونەتە دوو بەرە ، ھەندێکیان دەلێن بە تەواوی ئاگامان لە مەلەفی نەوتە، ھەندێکیشیان دەلێن نە ئاگامان لێیە و نە بە شەفافی دەزانین .
لەناو پێنج ئەندامی سەرەکی ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکەی بەرکەوتووە، چەند جارێکیش سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەئکیدی کردۆتەوە، مەلەفی نەوت لای ھەموو لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی ھەرێم روونە.