نرخی نه‌وت به‌رزبوویەوە
سعودییە رایگەیاند، پێویستە بازاڕی فرۆشتنی نەوت رێكبخرێتەوە لە پێناو بەرزكردنەوەی نرخەكەی.
K24 - ھەولێر:
سەرەڕای ھەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت بۆ ماوەی چوار رۆژە نرخی نەوت بەبەرزیی ماوەتەوە.
لە بازاڕەكانی جیھاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت كە یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی نەوت بۆ 36.53 سەنت بەرزبووە و بەھای یەك بەرمیل نەوتی خاوی تكساس بۆ 33.83 دۆلار بەرزبووەوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه چین هه‌وڵی زیاتر بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خواستی كرینی نه‌وتی زیاد ده‌بێت، سعودییە رایگه‌یاند، پێویسته بازاری فرۆشتنی نه‌وت رێكبخرێته‌وه له پێناو به‌رزكردنەوەی نرخه‌كه‌ی.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی، له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به داهاتى نه‌وتەوە ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كەمی خواست لە سەری دەگەڕێننەوە.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: ش، م