بەرپرسێكی كۆمپانیای فەیسبووك دەستگیركرا
دادگای بەرازیل داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک له ئهمهریكای لاتین دەکات.
K24 - ھەولێر:
پۆلیسی بەرازیل بەرپرسێکی پێشوی کۆمپانیای فەیسبووکی دەستگیرکرد به تۆمهتی تێوهگڵان له ئاسانكاریکردن بۆ بە قاچاغبردنی ماددهی هۆشبهر.
بەتۆمەتی ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک بە رێگەی وەتس ئەپەوە ئاسانکاریی بۆ بازرگانەکانی ماددەی ھۆشبەر كردووه، دادگای وڵاتی بەرازیل داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی کردووە لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک له ئهمهریكای لاتین، دیگۆ دۆران.
پۆلیسی شاری ساوپاولۆی بەرازیل ئەو کەسەی دەستگیرکردووە بۆ ئەنجامدانی لیکۆڵینەوە لەگەڵی، ئەگەر چی زانیاریی نەدراوە له بارهی جۆری پرسیارهكان، بەڵام ئەوە روون کراوەتەوە كە ئەو بەرپرسە پەیوەندیی بەو تاوانەوە ھەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندووە کۆمەڵێ کەسی خراپ ھەن کە سوود لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی ئەوان وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی کاری خراپ و ئەوهش وایكردووە حکوومەتانی وڵاتان گوشار بخهنه سەر كۆمپانیاكهیان تاکوو بەو رێگەوە دەستیان بگاتە زانیاریی و ئهكاونتی بهكارهێنهرهكانیانهوه.
كۆمپانیای فەیسبووك لە ساڵی 2004 لە ئەمریكا دامەزراوە، لە لایەن مارك زوكهربێرگ كە دامەزرێنەری ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەیە، تا ئێستا زیاتر لە ملیارێك 400 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە لە جیھاندا.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: ش،م