بڕی سزا و سه‌رپێچی هاتووچۆ زیاد دەکرێ
"ئامانج لە زیادكردنی سزای سەرپێچی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته بۆ باشتركردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"
K24 - ھەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه، تێیدا داوا بڕی سه‌رپێچی و سزاكانی هاتووچۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكرێت.
رائیدا فازڵ حاجی عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر تایبەت بە (كوردستان24) رایگەیاند: "یبڕیارهكه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئامانج لە بڕیارەكە كۆكردنه‌وه‌ی داهاته بۆ باشتركردنی ره‌وشی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
دوای ئەوەی هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانی دارایی بووەته‌وه، رێگا سه‌ره‌كییه‌كان خراپتربوونە و حكوومه‌تیش گله‌یی لە كه‌می داهاتی پێویست ده‌كات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و رێكخستنیان.
بە گوێرەی ئەو نوسراوەی كە وەزیری ناوخۆ ئاراستەی بەڕێوبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی کردووە، نرخەکان بەم جۆرە دەبن:
دەرھێنانی مۆڵەت لە 10 ھەزارەوە کراوە بە 40 ھەزار دینار، گۆڕینی خاوەنداریێتی ئۆتومبێلی تایبەت لە 50 ھەزارەوە کراوە بە 100 ھەزار دینار.
ئۆتۆمبێلی کرێ لە 50 ھەزارەوە کراوە بە 55 ھەزار دینار، بەستنی تابلۆ لە 36 ھەزارەوە زیادکراوە بۆ 50 ھەزار دینار و رسوماتی بەکارھێنانی شەقام بۆ ئۆتومبێلی تایبەت ساڵانە 10 ھەزار دینارە، بۆ ئۆتۆمبێلی گشتیش 20 ھەزار دینارە و بۆ بارهەڵگریش 50 ھەزار و بۆ كشتوكاڵیش 20 ھەزار دینار و بۆ ماتۆڕ سێکلیش 5 ھەزار دینارە.
داڕشتنەوە: ش،م