دوو هه‌فته‌يه نرخى نه‌وت له سه‌رووى 35 دۆلاره‌وه‌يه
بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌خۆیه‌وه بینیوه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك ئه‌مڕۆش له بازاره‌كاندا، نه‌وت له سه‌رووی 36 دۆلار مایه‌وه.
بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت له‌سه‌رووی 35 دۆلار مایه‌وه و له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاره‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وت به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 36 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت خاوی ئه‌مه‌ریكیش به 34 دۆلار و 63 سه‌نتی تۆمار كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك كه بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وت.
رووسیاش وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ئاماده‌یی خۆی خۆی پێشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئۆپیك بكات و له‌دواین هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته‌ش ڤلاديمێر پۆتێنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه خۆی هاتۆته سه‌ر خه‌ت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبوه‌ته‌وه‌و داوای لێكردوون به‌رهه‌می نه‌وتیان له ئاستی مانگی رابردوو بهێڵنه‌وه‌و زیادی نه‌كه‌ن، كۆمپانیاكانی روسیاش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به پۆتین دا كه به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد نه‌كه‌ن.
ڤه‌نزوێلاش كه له ئێستادا له دۆخێكی خراپی ئابووریدایه و به‌های دراوی وڵاته‌كه‌شی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه، داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كردووه و له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی رێكخرای ئۆپێك به‌های نه‌وتی له بازاره‌كاندا به‌رزكردۆته‌وه‌و ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌فته‌یه له‌سه‌رووی 35 ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له ئاستی خواستی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت نیه.