ئابوورى جيهان له مانگى رابردوودا سستى به خۆوه بينيوه
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری و زیادبوونی رێژه‌ى هه‌ڵاوسان، گه‌شه‌ی بازرگانی جیهانی به‌تایبه‌تی له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپا رووی له كه‌میكردوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری و زیادبوونی رێژه‌ى هه‌ڵاوسان، گه‌شه‌ی بازرگانی جیهانی به‌تایبه‌تی له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپا رووی له كه‌میكردوه.
به گوێره‌ی داتا فه‌رمیيه‌كان ئاستی گه‌شه‌ی بازرگانی ئه‌وروپا كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه دیوه، گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی یه‌ك ساڵ و نیوه‌ی رابردوو به جۆرێك ئاستی گه‌شه له 53.6 پۆيتنه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 53 پۆینت.
هه‌روه‌ها داتاكان ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن كه ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئابووری به‌هێزی وه‌كو ژاپۆن و هند و چین وه‌كو پێویست نیه و خاوبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه.