سعودییە پشكی نەوتی لە بازاڕ كەمناكاتەوە
"دۆخی بازاڕی نەوت خستەڕوو و داواكارییە"
K24 - ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی سعودییە رایگەیاند بەرھەمھێنانی نەوت كەمناكەینەوەو پشكی خۆشمان ھەناردەی بازارەكان دەكەین.
عادل جوبێری وەزیری دەرەوەی سعودییە راشیگەیاند: بیرۆكەی ئەگەری سنورداركردنی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت، لە كاتێكدا ھەندێ وڵات بەردەوامن لەھەناردەكردنی نەوت ئەوە بیرۆكەیەكی نادروستە.
وەزیری نەوتی سعودییە ئاماژەی بەوەشكردووە ، ھێزی بازاڕی ئێستای نەوت ، بڕیار لەسەر نرخی نەوت دەدات و دۆخی بازاڕی نەوت پیشاندان و داواكارییە ، بۆیە ئێمە چاوپۆشی لە بەشە نەوتی خۆمان ناكەین و بازاريش نەوتیش وەك خۆی دەمێنێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت ھاوڕان لەسەر سنورداركردنی بەرھەمھێنانی نەوت.
له سهرهتاى ئهمساڵهوه نرخی نهوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی، له ماوهى رابردوودا به هۆى دابهزينى نرخى نهوتهوه زۆر لهو وڵاتانهى کە پشت به داهاتى نهوتەوە دهبهستن رووبهڕووى قهيرانى دارايى بوونهوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگەڕێننەوە.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: ش،م