واشینتۆن پۆست: عێراق مایه‌پووچ بووه
"مانگا شیردهرهكهی پێشوو، ناتوانێ شیر بدا"

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆست ئه‌مریكیی بڵاویكردووه‌ته‌وه عێراق مایه‌پووچ بووه، له‌به‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له كۆی 90% داهاتی گشتیی كه له نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێ، ئێستا ناتوانێ زیاتر له نیوه‌ی دابین بكا.
له راپۆرتێكیدا رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆست نووسیویه‌تی: "عێراق نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار به شێوه‌ی مووچه ده‌داته خانه‌نشینی سوپا و كارگوزاری كه‌ڵه‌كه‌بوو له كه‌رتی گشتیدا".
ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه حكوومه‌تی عێراق له خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وامبێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه عێراق خۆی له هه‌وڵیی ئه‌وه‌دایه قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بكا و پلانی ده‌ستپێوه‌گرتن جێبه‌جێبكا.
به گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، هه‌ندێك له به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن: "حكوومه‌ت تووشی ته‌گه‌ره دێ مووچه‌ی 7 ملیۆن كارمه‌ندی كه‌رتی گشتیی بدا"،ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه (ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی جه‌ماوه‌ری).
حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێ به‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه و داهاته‌كانی حكوومه‌تیش زیاد بكا، ئه‌گه‌ر به شێوازێك بێ كه هه‌ندێكجار پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریشی لێنه‌كرێ.
واشینتۆن پۆست له مودهڕ ساڵح راوێژكاری ئابووریی عه‌بادیی گواستووه‌ته‌وه: "پێویسته ئه‌و بۆشاییه بگرین، به ڕاستی وێناكه تاریك و مۆنه، هه‌ڵقوڵانی دراوه‌كانیش له‌نزمترین ئاستیدایه، مانگا شیردهرهكهی پێشوو، ناتوانێ شیر بدا"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌رچاوه‌ی نه‌وت.

له‌و چه‌ند هه‌فته‌ی دواییشدا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌زاران كه‌سی له لایه‌نگرانی خۆی كۆكرده‌وه و خۆپیشاندانیان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كرد و داوایانكرد چاكسازیی له وڵات‌دا بكرێ.
موقته‌دا سه‌در بۆ ئاپۆڕای خۆپیشانده‌رانی هه‌ینی رابردوو گوتی: " حكوومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه داوای ده‌ستپێوه‌گرتن له گه‌ل ده‌كا، كه‌چی به‌هۆی ئه‌و حكوومه‌ته‌وه چاره‌نووسی چه‌ندان تریلیۆن دۆلار نازانرێ"، سه‌در زیاتر گوتی: "ناڕه‌زاییه‌كان ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ رزگاركردنی عێراق له دزه‌كان".
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر رۆژێكیش، عێراقییه‌كان باجی زیاترییان ده‌خرێته‌سه‌ر، نه‌خۆشخانه‌كان كه ماوه‌یه‌كی زۆره به بێبه‌رامبه‌ر نه‌خۆشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد، ئێستا باجێكی رهمهزییان خستووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵكوو باج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كهسوكارانهشیان كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ پاره‌ی كاره‌باش زیادبكا.
له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراقیش بازرگانان ناڕه‌زاییان دژی زیادكردنی نوێ له‌سه‌ر باجی گومرگ ده‌ربڕیوه.
له ژێر ئه‌و بارودۆخه حكوومه‌تی عێراق پێشبینی كردووه بودجه‌ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلار كورتبهێنێ كه بودجه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 45 دۆلار داندراوه.
كه‌چی مودهڕ ساڵح راوێژكاری ئابووریی عه‌بادیی رایگه‌یاندووه: "له‌وانه‌یه كورتهێنانی بودجه بگاته دوو هێنده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق پێشبینیی كردووه".
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخانه، حكوومه‌تی عێراق په‌نای بۆ یه‌ده‌گی خۆی بردووه له دراوی بیانی، به‌شێوه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كرێ به هاتنی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو یه‌ده‌گی دراوی بیانی له عێراق له 59 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 43 دۆلار كه‌مبێته‌وه.
به‌رپرسێكی رۆژئاوایی به رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆستی گوتووه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی ئاشكرا نه‌كرێ: "ئه‌وان (عێراق) یه‌ده‌گی دراویان به خێراییه‌كی پێشبینیی نه‌كراو به‌كاردێنن، ئه‌مه‌ش سه‌ر بۆ گه‌یشتن به خاڵێك ده‌كێشێ كه دوای ئه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌بێ حكوومه‌ت بتوانێ به‌رده‌وامبێ كه‌لوپه‌له‌كان هاورده بكا و ئابووریی وڵاتێكی مۆدێرن به‌ڕێوه ببا".
عێراق هه‌وڵده‌دا پاره‌ی زیاتری له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبكه‌وێ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پار 1.24 ملیار دۆلاری وه‌ك قه‌رز له‌و سندووقه پێدراوه.
لای خۆشییه‌وه ئه‌مریكا پێشنیازیی كردووه قه‌رزێك به بڕی 2.7 ملیار دۆلار بداته عێراق تا بتوانێ خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی دابین بكا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌ڵمانیا 500 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته كه‌متر له (550ملیۆن دۆلار) بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه به قه‌رز داوه‌ته عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق هه‌وڵده‌دا قه‌واڵه ده‌ربكا و چه‌كی پاشه‌كه‌وتكراو به‌كاربێنێ.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه عێراقییه‌كان پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ سكاڵاكانیان دژی به‌رپرسه دزه‌كان و ده‌ربازبوونیان له سزاكان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: جه‌زیره له واشینتۆن پۆست
و: م.ح