ئێران گاز ھەناردەی عێراق دەكات

K24 - ھەولێر:

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا دەست دەكەن بە ھەناردەكردنی گاز بۆ عێراق.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند: "لە ماوەی سێ ھەفتەی داھاتوو دەست دەكەن بە ھەناردەكردنی گاز بۆ عێراق".

وەزارەتی نەوتی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "لە ھاوڵداین لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی عێراق، جارێكی دیكە دەست بكەیەنەوە بە ھەناردەكردنی گاز بۆ ئەو وڵاتەو، بۆ ئەم مەبەستە لە سنوورەكانی ھەردوو وڵات ئامادەكاری تەواوكراوە" بەڵام ئاماژەی بە بڕی ئەو گازەكە نەكردوە كە ھەناردەی عێراقی دەكەن.

لە لایەكی دیكە و ھەر تایبەت بەو بابەتە ئەمیر حوسێن، جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە: "لەگەڵ عێراق رێككەوتووین بۆ ھەناردەكردنی گاز، ھیواخوازین لە ماوەی سێ ھەفتەدا ھێڵی گازی دیالە لە نێوان ئێران و عێراق تەواو بكرێت".

باسی لەوەشكردووە: "لەگەڵ عێراق رێككەوتوون كە لیژنەیەكی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولا پێك بھێنرێت بۆ سیاسەتی ھاوبەشی نێوانمان".

پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق بە بەرپرسانی ئێرانیان راگەیاندبوو، بوونی20 كیلۆمەتر گازی پارێزگای دیالە پێداویستتەكانیمان پڕناكاتەوە، بۆیە پێویستە وەزارەتی نەوتی ئێران پەلە بكات لە ھەناردەكردنی گاز.