بەھای نه‌وت 41 دۆلاری تێپەڕاند
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینی یه‌ده‌گی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا
K24 - ھەولێر:
نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد به‌هاكه‌ی به ریژه‌ی 5% هه‌ڵكشا، به‌های یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت 41 دۆلاری تێپەڕاند.
له گه‌وره‌ترین هه‌ڵكشاندا، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بووه 41 دۆلار و 7 سه‌نت هه‌روه‌ها به‌های نه‌وتی ئه‌مه‌ریكیش بووه 38 دۆلار و 29 سه‌نت.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینی یه‌ده‌گی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ولاتانی نه‌وت له‌سه‌ر راگرتنی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
له‌لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بلاویكرده‌ووه‌تەوە، یه‌ده‌گی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا 4 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی كه‌مكردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژایی دوو ساڵی رابردوو نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان نزیکەی سێیەکی بەهای خۆی لەدەستدا و لە نزیکەی 115 دۆلارەوە گەیشتە خوارەوەی 30 دۆلار، بەڵام پێشبینی دەکرێت دیسان بەرەو 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببێتەوە
داڕشتنەوە: ش، م