نرخی نەوت قەیرانی دابەزینی تێپەڕاند و جێگیرە

هێشتا نەوت لە بازاڕەکاندا زیاترە لە پێویست

K24-هەولێر

نرخی نەوتی خاوی لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە، جێگیرە، هەرچەندە هێشتا نەوت لە بازاڕەکاندا زیاترە لە پێویست، بەڵام بوونی ئەگەری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت پاڵپشتیی سەقامگیرکردنی نرخەکان دەکات.

نرخی بەرمیلێک نەوتی جۆری پێوەری برێنت کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوتی خاو لە جیهان ئەمڕۆ گەیشتە 40.45 دۆلاری ئەمریکی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتە 38.41 دۆلار.

دەزگای مۆرگان ستانڵی، پسپۆر لە توێژینەوە لە بواری نەوت پێشتر رایگەیاند ئەگەر هەیە نرخی نەوت خراپترین ئاستی تاقیکردبێتەوە و چی دیکە هێندە دانەبەزێ، بەڵام هۆ؟شداریی دا و گوتی ستسبوونی ئابووریی و زیادبوونی بەرهەمهێنان دەکرێ رێگربێ لە پێش زۆر بەرزبوونی نرخی نەوت.

ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی گەورە بەرهەمهێنەری نەوت بە تایبەت رووسیا و سعوودییە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، چونکە وەک چاودێران دەڵێن ئەو دوو وڵاتە زەرەرمەندی یەکەمن لە دابەزینی نرخی نەوت.

ئا: ئا ، ف