نرخی نه‌وت بۆ خوار 40 دۆلار دابه‌زیی
"به‌رهه‌می نه‌وتمان بگاته 4 ملیۆن به‌رمیل ئینجا گفتوگۆ لهسڕكردن ده‌كه‌ین"
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێران ده‌رباره‌ی هیواكانی بۆ هه‌ماهه‌نگیی كردن به‌مه‌به‌ستی سڕكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت نزیكه‌ی 2% دابه‌زی و گه‌یشته‌وه خوار 40 دۆلار.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران له‌به‌ر باكگراوندی زیادبوونی بڕی نه‌وت، مه‌زه‌نده‌كانی بۆ دابه‌زینی نرخه‌كان نوێكرده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی پێوانه‌یی جیهانی جۆری برێنت 70 سه‌نت دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و جۆره بووه 39.69 دۆلاری ئه‌مریكیی، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 79 سه‌نت دابه‌زیی و یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته 37.71 دۆلار.
دوێنێ بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران پێشبینیی كرد: "هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بگاته دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا"، كه‌چی مانگی رابردوو 1.75 ملیۆن به‌رمیل بووه.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران هیواكانی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی خێرا بۆ سڕكردنی ئاستیی به‌رهه‌مهێنانی بڕی و گوتی: "ته‌نها ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌چێته پاڵ گفتوگۆكانی سڕكردنی ئاستیی به‌رهه‌مهێنان، كه به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی بگاته 4 ملیۆن به‌رمیل".
ئه‌مه له كاتێكدابوو كه نرخی بەرمیلێک نەوتی جۆری پێوەری برێنت کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوتی خاو لە جیهان 40.45 دۆلاری ئەمریکی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتە 38.41 دۆلار بوو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح