بارزانی: هیوادارین په‌كه‌كه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌دا نه‌بێت
كشانه‌وه‌ی رووسیا له سووریا هه‌نگاوێكه بۆ پاڵپشتیكردنی رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "سكای نیوز"ه ئیماراتی، رایگه‌یاند، هیواخوازین پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌دا نه‌بێت، و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌بێت، كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت.
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا بارزانی رایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی "باش" و یارمه‌تیده‌ره بۆ گفتوگۆكانی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا به رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه.
