رژێمى سووريا چى له باره‌ى گه‌ڵاڵه‌ى فيدراڵييه‌وه ده‌ڵێت
گه‌وره دانووستانكارى رژێمى سووريا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ له باره‌ى فيدراڵييه‌وه خسته‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره دانووستانكارى رژێمى سووريا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ له باره‌ى فيدراڵييه‌وه خسته‌ڕوو.
نوێنه‌رانى حكومه‌تى سووريا، كۆبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاندى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به شێوه‌ى راسته‌وخۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
دانووستانه‌كانى جنێڤ تايبه‌ت به پرۆسه‌ى ئاشتيى له سووريا پێى نايه رۆژى سێيه‌ميانه‌وه.
به‌رپرسانى لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ئاماده‌يى خۆيان ده‌ربڕيوه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌ددا بكه‌ن.
به‌شار جه‌عفه‌رى، گه‌وره دانووستانكارى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، بيرۆكه‌ى دانووستانى راسته‌وخۆى ره‌تكرده‌وه.
پێش ده‌ربڕينى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى جه‌عفه‌رى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و له پێشيانه‌وه ستيڤان ديمستۆرا كۆبوويه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و بڕياره‌ى دا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و پارتى يه‌كێتى ديموكراتيى كورديى له سووريا (په‌يه‌ده)، سه‌رقاڵى ئاماده‌كاريين بۆ راگه‌ياندنى گه‌ڵاڵه‌ى سيستمى فيدراڵى بۆ رۆژئاواى كوردستان، كه پێشتر له لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پشتيوانيى لێكرابوو.
په‌يه‌ده و يه‌په‌گه ده‌سه‌ڵاتيان به‌سه‌ر ناوچه‌يه‌كى فراوانى سووريادا هه‌يه كه درێژييه‌كه‌ى 400 كيلۆمه‌تره.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى فيدراڵى، پرسيار له جه‌عفه‌رى كرا، به‌ڵام ناوبراو به بێ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ باسى بكات، رايگه‌ياند، هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك بۆ دابه‌شكردنى سووريا بخرێته‌ڕوو، به دڵنياييه‌وه شكست ده‌هێنێت.