به ڤیدیۆ.. ئه‌م دوو یاریزانه ببینه كه بۆ یه‌كه‌مینجاره بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كراون
K24 ـ هه‌ولێر
جیل و ریناتۆ ئاگۆستۆ کە بۆیەکەمجارە بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بەڕازیل کراون، لەبارەی یاریی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠١٨ لە بەرامبەر ئۆرۆگوای دەدوێن و ئەو یارییە بە گرنگ و تایبەت بۆ خۆیان لە قەڵەم دەدەن.
جیل: یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌ڵێت:
بۆ ڕاگرتنی سوارێز شێوازێكی دیاری كرا‌و نییه ئه‌و یاریزانێكی زۆر باشه خۆی هه‌موو تیمه‌كه‌یه توانایه‌كی راده‌به‌ده‌ری هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیوه‌ستێنین ده‌شتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو تیمه‌كه پێكه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن.
هیچ ماڵێك له هه‌ڵبژارده‌كه‌ت خۆشتر نییه یه‌كه‌م رۆژه له 2016 ك ده‌بینه‌وه خۆمان زۆر به‌باشی ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین به‌رامبه‌ر ئۆرگوای ئێمه ئاماده‌ین بۆ 90 ده‌قه‌كه‌ی ئۆرگوای.
ریناتۆ ئۆگۆستۆ: یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل
پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌گه‌ر سه‌یری یاریزانه به‌رازیلییه‌كانی خولی رووسی یان ئۆكرانیت بكردایه وه‌ك شتێكی ئاسان ده‌هاته پێش چاوت، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین خولی چینی زۆر گه‌شه‌ی كردووه بۆ نا چه‌ند یاریزانێك له‌و خوله یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌ن یاریزانی زۆر ئاست به‌رزی تێدایه، كاتێ من بانگهێشت كرام پێیان گوتم چۆن له‌و خوله یاری ده‌كه‌ی، به‌ڵام من پێم وایه گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات بۆیه خولی چینیم هه‌ڵبژاردووه.
له چین كێشه‌مان له خواردن نییه راسته پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم ترسام، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێیان گوتم وا نه‌بوو، من پێم وابوو له هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك ده‌بێت داوای مارێكی سووره‌وه كرا‌و بكه‌ی، به‌ڵام له‌وێ هه‌موو جۆره چێشتخانه‌یه‌كی تێدایه ئیتاڵی فه‌ره‌نسی به‌رازیلی كێشه‌م به‌هۆی خواردنه‌وه بۆ دروست نه‌بووه.