پۆلیسی توركیا 10 خوێندكاری كورد ده‌ستگیر ده‌كات
به‌هۆی گێڕانی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه بووه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی توركیا، هێرشیكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی كۆجه‌لی، كه سه‌رقاڵی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوون.
پۆلیسی توركیا 10 خوێندكاری زانكۆكه‌كه‌ی ده‌ستگیركردن كه سێیان كچن.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، سه‌دان خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه، بۆ ئاهه‌نگگێڕان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به بیانووی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز قه‌ده‌غه‌یه، رێگه‌نه‌درا ئه‌و یاده پیرۆزبكه‌ن و بڵاوه‌یان به خوێندكاران كرد.