به گومانی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو داعش ژاپۆنییه‌ك ده‌ستگیركرا
"دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی دۆغان توركیا ئاشكرایكرد به گومانی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو داعش، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنیان ده‌ستگیركردووه.
ئاژانسیی دۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌و ژاپۆنییه كه ته‌مه‌نی 24 ساڵانه دوێنێ له شاری غازی عه‌نتاب له باشووری توركیا ده‌ستگیركراوه".
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه ژاپۆنییه‌كه به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای گوتووه: "به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه" خۆی ئاماده‌ده‌كرد بچێته سووریا.
ئاژانسیی دۆغان زیاتر گوتی: "دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له گه‌ڵیدا، ئه‌و پیاوه ژاپۆنییه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه وڵاته‌كه‌ی".
ئاژانسیی ئه‌نادۆڵیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی توركیا دووپاتیكرده‌وه: "له میانه‌ی پێداچوونه‌وه به نامه تهلهفۆنییهكانییهوه، ئه‌و هاووڵاتییه ژاپۆنییه په‌یوه‌ندیی به گرووپه جیهادییه‌كانه‌وه هه‌یه".
سه‌رچاوه: afp ، و: م.ح