سوپای عێراق دوو گوندى له میحوه‌ری مه‌خموور رزگاركرد
"دوولیوای سه‌ر به فیرقه‌ی 15 هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه"
K24 – میحوه‌ری مه‌خموور-گوێڕ:
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی عه‌قید له سوپای عێراق رایگه‌یاند ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق كه له نزیك مه‌خموور جێگیركراوه، هێرشێكی ده‌ستپێكردووه بۆ رزگاركردنی گونده‌كانی (به‌هانه، كودیله، كه‌رمردی، نه‌سر، خه‌باته و سڵاحییه) له میحوه‌ری مه‌خموور.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: "له‌و هێرشه‌دا تا ئێستا سوپای عێراق توانیویه‌تی هه‌ردوو گوندی (كه‌رمردی و كودیله) له بنده‌ستی داعش رزگاربكات".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق گوتیشی: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "دوو لیوای سه‌ر به فیرقه‌ی 15 سوپای عێراق ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه"، ئاشكراشیكرد: "كوژراو و بریندار له نێو ریزه‌كانی سوپای عێراقدا هه‌یه".
پێشتر پەیامنێری (كوردستان 24) لە میحوەری مەخموور-گوێڕ گوتبووى:"ھێزەكانی عێراق ھەنگاو بەھەنگاو دەڕۆنە پێشه‌وە و تیمێكی ئەندازیاری لە پێشەوەی ھێزەكانە بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبانەی كە داعش دایناون، ھێزەكانی پێشمەرگەش لە ئامادە باشییدان گەر سوپای عێراق پێوستی بە ھاوكاری پێشمەرگە ھەبێت".
ھەروەھا گوتی:"داعش بۆ خۆپاراستنیان لە بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان نەوتی رەش دەسوتێنێن".