به‌په‌له‌.. یۆهان كرۆیف كۆچی دوایی كرد

یۆهان کرۆیف، یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٨ ساڵی کۆچی دوایی کرد

لە ماڵپەڕی فەرمی یۆهان کرۆیفەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو یاریزانەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە سێ جار خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەستهێناوە، دوای ململانێیەکی زۆری لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

لە ئۆتۆبەری ساڵی رابردوودا، کرۆیف تووش بوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاندبوو، بەڵام مانگێک لەمەوبەر کرۆیف باشتربوونی تەندروستی خۆی راگەیاند و لە لێدوانێکی دا رایگەیاند، دوو گۆڵی لە نەخۆشییەکەی کردووە و نیوەی یەکەمی چارەسەرییەکەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە، کەچی ئەمڕۆ لەناکاو لە تەمەنی ٦٨ ساڵی کۆچی دوایی کرد.