"داعش ده‌يويست وێستگه‌ى ناووكى به‌لجيكا بته‌قێنێته‌وه"
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى به‌لجيكا، بڵاويانكرده‌وه، كارمه‌ندێكى ئه‌منيى وێستگه‌ى ناووكى كوژراوه و له رێگه‌ى كارتهكهيهوه هه‌وڵدراوه دزه بكرێته ناو وێستگه‌كه‌وه به ئامانجى ته‌قاندنه‌وه‌ى.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى به‌لجيكا، بڵاويانكرده‌وه، كارمه‌ندێكى ئه‌منيى وێستگه‌ى ناووكى كوژراوه و له رێگه‌ى كارتهكهيهوه هه‌وڵدراوه دزه بكرێته ناو وێستگه‌كه‌وه به ئامانجى ته‌قاندنه‌وه‌ى.
ئه‌مه‌ش ته‌نيا دوو رۆژ له دواى هێرشه‌كانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌ى ميترۆى برۆكس روويداوه، كه به هۆيانه‌وه 31 كه‌س كوژران و به ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هيچ ئاماژه‌يه‌كى به بكه‌رى سه‌ره‌كى كاره‌كه نه‌داوه و هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ورده‌كارى ئه‌و هێرشه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى دارنيير ئور، به زمانى فه‌ره‌نسى بڵاويكرده‌وه، ده‌ستبه‌جێ كارتى پاسه‌وانه كوژراوه‌كه ناچالاك كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له دزه‌كردنى هه‌ر چه‌كدارێكى داعش بۆ ناو وێستگه ناووكييه‌كه له ناوچه‌ى شارلرواى بگيرێت.
گوته‌بێژى پۆليسى به‌لجيكا ره‌تيكرده‌وه هيچ زانيارييه‌كى زياتر بڵاو بكاته‌وه و رايگه‌ياند، هێشتا لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه به ئه‌نجام نه‌گه‌يشتووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ناوه‌نده هه‌ستياره‌كانى به‌لجيكا زياتر بوونه و ترس و دڵه‌ڕاوكێى زۆرتر له ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: ئه‌و چه‌كدارانه‌ى سێشه‌ممه‌ى رابردوو كرده‌وه‌كانيان ئه‌نجامدا له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجيان ئه‌وه بووه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر وێستگه‌ى ناووكى به‌لجيكا، به‌ڵام به هۆى ده‌ستگيركردنى چه‌ند گومانلێكراوێكهوه پرۆسه‌كه‌يان خێرا كرد و هێرشيان كرده سه‌ر ئامانجێك له ناو برۆكسلى پايته‌ختدا.