له‌به‌ر راپرسییه‌ك له‌سه‌ر موسوڵمانان رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی سه‌ركۆنه ده‌كرێت
رۆژنامه‌كه: له نێو هه‌ر 5 موسوڵمان یه‌كێكیان زۆر سۆزی بۆ جیهادییه‌كان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپرسییه‌ك له میانه‌ی راپۆرتێكدا كه تیایدا هاتبوو "له نێو هه‌ر 5 موسوڵمان یه‌كێكیان سۆزیان بۆ جیهادییه‌كان هه‌یه"، لایه‌نی رێكخه‌ر بۆ رۆژنامه‌وانی بێلایه‌ن له به‌ریتانیا رۆژنامه‌ی "The Sun" سه‌ركۆنه كرد و ئه‌و راپۆرته‌ی به "زۆر گومڕاكار" دانا.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه به‌ربڵاوه, مانشێتێكی داناوه كه مایه‌ی شۆكه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا وێنه‌ی محه‌ممه‌د ئیموزای به‌ریتانیى كه به (جۆنی جیهادی) ناسراوه و سه‌ر به داعش بووه، داناوه.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه "رێكخراوی پێوانه‌كانی رۆژنامه‌وانی بێلایه‌ن" زیاتر له 3 هه‌زار سكاڵای بۆ هاتووه و زۆربه‌یان تانه له وردی راپرسییه‌كه ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌كه وێنه‌یه‌كی روونكردنه‌وه‌یی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا نیشاندراوه كه 5% ئه‌وانه‌ی رایان وه‌رگیراوه زۆر سۆزیان له‌گه‌ڵ جیهادییه‌كان هه‌یه، 14% به رێژه‌یه‌ك سۆزیان بۆیان هه‌یه، 71% هیچ سۆزێكیان بۆ "ئه‌و گه‌نجه موسوڵمانانه" نییه "كه بۆ چوونه نێو ریزه‌كانی شه‌ڕكه‌ران به‌ریتانیا جێ‌دێڵن و ده‌چنه سووریا".
له سكاڵاكاندا هاتووه پرسیاری راپرسییه‌كه به دیاریكراوی ئاماژه‌ی بۆ رێكخراوی داعش نه‌كردووه، له‌وانه‌یه ئه‌وانه بگرێته‌وه كه دژی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌جه‌نگن.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه داڕشتنی پرسیاره‌كانی راپرسییه‌ك روون نه‌بن و گوتی: "پرسیاری پێشتر كه له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه ئاڕاستهكراوه به روونی ئاماژه‌ی بۆ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی" كردووه.
كه‌چی "رێكخراوی پێوانه‌كانی رۆژنامه‌وانی بێلایه‌ن" روونیكرده‌وه: "له لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌خۆیدا، رۆژنامه‌كه چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه پێشكه‌شكردووه"، به‌ڵام رێكخراوه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه "راپۆرته‌كه زۆر گومڕاكار بووه".
له‌سه‌ر داوای رێكخراوه‌كه، له ژماره‌ی دوێنێیدا رۆژنامه‌ی "The Sun" حوكمی "رێكخراوی پێوانه‌كانی رۆژنامه‌وانی بێلایه‌ن"ی له لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: huffpostarabi.com, و: م.ح