سیمۆنا هالیپ قۆناخی چواره‌می مسۆگه‌ر كرد

له‌ خانمه‌ تێنسزانێكی به‌ریتانی برده‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی میامی بۆ ئاستی خانمان، سیمۆنا ھالیپ خانمە تێنسزانی رۆمانیش خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی داهاتوو، كاتێك له‌ دوایین یارییه‌كانی قۆناخی سێیه‌م  توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و قۆناخی چوارەم مسۆگەر بکات.

ھالیپ لە قۆناخی سێیەم رووبەرووی جولیا گۆرگیس خانمە تێنسزانی ئەڵمانی بوەوە، سێتی یەکەم خانمە تێنسزانی رۆمانی بە زەحمەت توانی بە ئەنجامی شەش چوار سەرکەوتوو بێت، سێتی دووەم ئەمجارەیان بە پێچەوانەی سێتی یەکەم ھالیپ بە ئاسانی توانی سەرکەوتوو بێت، ئەمجارەیان بە ئەنجامی شەش یەک.

بەم ئەنجامە سیمۆنا ھالیپ، خانمە تێنسزانی رۆمانی توانی سەرکەوێت بۆ قۆناخی چوارەم و جولیا گۆرگیسیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانەیتی تێنسی میامی ئەمریکا کرد.

سیمۆنا هالیبپ له‌ ئێستادا له‌ ریزبه‌ندی پێنجه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت.