كرووس بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئارسێناڵ به‌ربژێره
به رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید ڕازی بووه
K24 ـ هه‌ولێر
ده‌نگۆكانی رۆیشتنی تۆنی كرووس له یانه‌ی ریال مه‌درید له كۆتایی وه‌رز له زیاد بووندایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ئاسووده‌یه به یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه تۆنی كرووس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رازی بووه به جێهێشتنی ریال مه‌درید له پێناو په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی ئارسێناڵ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كارگێری ئارسێناڵ به‌هیوایه ریال مه‌درید رازی بكات به ده‌ستبه‌رداربوون له‌م ناوه‌راستكاره، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌یانه.
پێشتریش میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه كه ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی كرووسی دیاریكردووه كه ئه‌ویش كانتی ته‌مه‌ن 24 ساڵانه، كه له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی یاریی ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌یش ڕۆڵێكی گرینگی له سه‌رخستنی یانه‌كه‌ی بۆ سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگ هه‌بووه.