یه‌ك ملیار دۆلار له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری سه‌عید و خه‌دیجه خه‌رجكرا
K24 - هه‌ولێر:
ملیاردێرێكی رووسی، یه‌ك ملیار دۆلاری له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌یدا خه‌رج كردووه.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری سه‌عیدی 28 ساڵان، كه قوتابی پزیشكی ددانه، له‌گه‌ڵ خه‌دیجه یازهاخۆڤسی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له رێستۆرانی "Safisa" به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌ناوبانگترین رێستۆرانتی مۆسكۆیه.
گۆرانیبێژانی ئاهه‌نگه‌كه، به‌ناوبانگترینی جیهانن، كه هه‌ریه‌ك له جینیفه‌ر لۆپێزی ئه‌مه‌ریكی، ئینریكی ئیگلیسیاسی ئیسپانی و ستینگی به‌ریتانی له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا گۆرانی‌یان گوت.
تێچووی جلی بووكێنی خه‌دیجه، 25 ملیۆن رووبڵی رووسییه، كه ده‌كاته 350 هه‌زار دۆلار و له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی لوبنان، ئیلی سه‌عب، نه‌خشێنراوه، جله‌كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئاماده‌كراوه و كێشی 12 كیلۆیه، له‌گه‌ڵ جانتای ده‌ست و ده‌ستبه‌ند كه به مرواری گرانبه‌ها رازێنراوه‌ته‌وه.
بازنه و ده‌ستبه‌ند و ئه‌نگوستیله و ملوانكه‌كه‌ی خه‌دیجه، به جۆره ئه‌ڵماسێكی تایبه‌تی دیزاینكراوه.
سه‌رتاپای دیواره‌كانی هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه، به بنمچیهوه، به هه‌زاران گوڵی ئۆركیدی سپی و سه‌وز و په‌مه‌یی داپۆشراوه، جگه له كێكه تایبه‌ته‌كه‌ی كه 9 قات بووه.
ئه‌و كاروانه ئۆتۆمبێله‌ی هاوڕێیه‌تی كردوون، ته‌نها رۆڵز رۆیس و بێنتڵی بوون كه ئۆتۆمبێله هه‌ره گرانبه‌هاكانی جیهانن، ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ش، به قووتوو زێڕ و خشڵیان پێشكه‌ش به بووك و زاوا كردووه، كه ته‌مه‌ن و رۆژی ئاهه‌نگی هاوسهریگرییان له‌سه‌ر پارچه زێڕه‌كان نه‌خشاندبوو.
میخائیل گاتسێرڤی ته‌مه‌ن 59 ساڵ، خاوه‌ن 6.2 ملیار دۆلاره و سه‌رمایه‌كه‌ی له كۆمپانیای گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای نه‌وتدا پێكه‌وه‌ناوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)