یاریزانه خانمه‌كان له داخی یاریزانه پیاوه‌كان هانا بۆ دادگا ده‌به‌ن
داوای هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
پێنج له خانمه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌مێریكا كه به‌م دواییه بوونه پاڵه‌وانی جامی جیهانی، به‌هۆی جیاوازیی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پیاوان سكاڵا له فێدراسیۆنی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له ساوبران، هۆب سۆلۆ، ئه‌لێكس مۆرگان، میگان رابینۆ و كارلی لۆید بێده‌نگیان له به‌رامبه‌ر جیاوازیی مووچه‌كانیان شكاند و له‌پێناو وه‌رگرتنی مافه‌كانیان چوونه به‌رده‌م دادگای نیشتمانی له‌پێناو یه‌كسان كردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ یاریزانه پیاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مێریكا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كارلی لۆیدی خانمه یاریزانی ئه‌مێریكی كه به‌م دواییه وه‌كو باشترین یاریزانی ساڵی 2015 ده‌ستنیاشنكرا ده‌ڵێت:" هه‌رچه‌نده جامی جیهانیمان برده‌وه و له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامی باشمان هه‌بووه، به‌ڵام جیاوازی له نێوان مووچه‌ی خانمان و پیاواندا ده‌كرێـت و ده‌مانه‌وێت مووچه و پاداشته‌كانمان هاوشێوه بێت".
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكا له كۆی حه‌وت جامی جیهانی خانمان توانیویانه سێ جار ببنه پاڵه‌وان و سێ جاریش بوونه‌ته پاڵه‌وانی ئۆڵمپیاد.