بە ئینفۆگرافیک.. بزانە ژمارەی پیاوان و ژنانی قەڵەو لە جیهان چەندە؟
بزانە قەڵەوەکان زیاتر لە کوێ دەژین
K24-هەولێر
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستیی کە لەبارەی مرۆڤە قەڵەوەکان لە جیهان ئەنجامدراوە، ژمارەی قەڵەوەکان لە جیهان زیاتر بووە و لە ساڵی 2014 ژمارەیان گەیشتووەتە 641 ملیۆن کەس.
توێژینەوە زانستییەکە کە لە گۆڤاری زی لانسێتی پزیشکیی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە و 700 توێژەر تێیدا بەشداربوونە و 186 وڵاتی گرتووەتەوە و زانیاریی لەبارەی نزیکەی 20 ملیۆن کەس کۆکردووەتەوە ئاشکراشی دەکات کە:
لە گشت 10 پیاو لە جیهان پیاوێک بە دەستی قەڵەوییەوە دەناڵێنێ
لە گشت حەوت ئافرەتیش ئافرەتێک بە دەستی قەڵەوییەوە دەناڵێنێ
ساڵی 1975 ژمارەی قەڵەوەکان لە جیهان 105 ملیۆن کەس بووە
ساڵی 2014 ژمارەی قەڵەوەکان لە جیهان گەیشتە 641 ملیۆن کەس
ساڵی 2025 رێژەی قەڵەویی لە نێو پیاواندا دەگاتە 18% و لە نێو ژناندا دەگاتە 21%
لە 40 ساڵی رابردوودا قەڵەویی لە نێو پیاواندا سێ هێندە زیادی کردووە
لە 40 ساڵی رابردوودا قەڵەویی لە نێو ژناندا دوو هێندە زیادی کردووە
ئەو وڵاتانە کە دانیشتوانی زیاتر بە دەستی قەڵەوییە دەناڵێنن بریتین لە:
ئوسترالیا، کەنەدا، نیوزلەندا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەو وڵاتانە کە دانیشتوانی کەمتر بە دەستی قەڵەوییە دەناڵێنن بریتین لە:
ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
بەپێی توێژینەوەکە لە ساڵی 2025 لە 43% ئافرەتان و لە 45% پیاوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستی زۆر قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
ئا: ئا ، ف