زۆر خواردنى شه‌كر جه‌سته هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
كه‌سانێك هه‌ن له ژيانى رۆژانه‌دا به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به خۆيان بكه‌ن، رێژه‌يه‌كى زۆر شه‌كر ده‌خۆن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سانێك هه‌ن له ژيانى رۆژانه‌دا به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به خۆيان بكه‌ن، رێژه‌يه‌كى زۆر شه‌كر ده‌خۆن، به بێ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌و شه‌كرخواردنه له‌به‌رچاو بگرن.
ديزاينه‌رێك له بانكۆك، "Nattakong Jaengsem" هه‌ڵمه‌تێكى نوێى به ناوى "شيرينى ده‌تكوژێت" ده‌ستپێكردووه و تێيدا ده‌يه‌وێت به هه‌مووان بڵێت، شه‌كر ته‌نيا ددانى مرۆڤ هه‌ڵناوه‌رێنێت، به‌ڵكو كاريگه‌رى زۆر قوڵى له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه.
باسى له‌وه‌شكردووه، شه‌كر هۆكارى سه‌ره‌كييه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى شه‌كره له جۆرى دووه‌م، كه ناتوانێت به‌سه‌ريدا زاڵ بييت و به درێژايى ژيان كاريگه‌رى لاوه‌كى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ داده‌نێت.
زيادبوونى رێژه‌ى شه‌كر له ناو خوێندا سه‌رده‌كێشێت بۆ نه‌خۆشييه‌كانى ده‌مار و لاوازى سووڕى خوێن تا ئه‌و راده‌يه‌ى جه‌سته دره‌نگ د‌رك به نه‌خۆشييه‌كه ده‌كات و به‌و هۆيه‌وه پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى دوا ده‌كه‌وێت.
ئه‌و ديزاينه‌ره، وێنه‌يه‌كى ترسێنه‌رى له باره‌ى كاريگه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره له‌سه‌ر جه‌سته كێشاوه و له‌و كاره‌شيدا كۆمه‌ڵه‌ى شه‌كره، له تايله‌ند پشتيوانيان لێكردووه.
