زستانى ئه‌مساڵ 35 مليۆن دۆلار زيانى له‌ كشتوكاڵى ورمێ داوه‌

لە ساڵی رابردوودا رووداوە سروشتییەکان زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلار زیانیان بە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە.

K24 – هه‌ولێر:

لە ساڵی رابردوودا رووداوە سروشتییەکان زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلار زیانیان بە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە.

محەمەد ئەهرامی، بەرپرسی رووداوە چاوەڕوان نەکراوەکانی رێکخراوی تێكۆشانى کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاند، ئەو زیانانە بە هۆی رووداوی سروشتی و بارینی تەرزە و باران و هاتنى لافاو و هەروەها سەرمای لە رادەبەرەوە بووە.

بە گوتەی ئەهرامی لە سەرەتای وەرزی پاییز دا، بە هۆی لافاو و تەرەزەوە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار زیان بە کەرتى كشتوكاڵ گەیشتووە و لە وەرزی زستانیشدا بەفر و سەرما زیاتر لە 29 ملیۆن دۆلار زیانیان بە کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ گەیاندووە.