سوپای سووریا: داعش گازی خەردەلی بەکارهێناوە
"لە هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی دێرئەلزوور بەکاریهێناوە"
K24-هەولێر
سوپای سووریا رایگەیاند کە هێرشیکی چەکدارانی رێکخراوی داعشی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرئەلزووری لە رۆژهەڵاتی سووریا شکاندەوە و ئاشکرای کرد کە داعش لەم هێرشە گازی خەردەلی ژەهراویی بەکارهێناوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵنێری فەرمیی سووریا (سانا): "چەکدارانی (داعش) پێگەیەکی سوپایان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە بە جۆرێک مووشەک کردووەتە ئامانج گازی خەردەلی تێدابووە و بووتە هۆی توشبوونی سەربازەکان بە هەناسەسواریی و بە خێرا چارەسەر کراون".
شاری دێرئەلزوور پێگەیەکی ستراتیجیی هەیە بەوپێیەی ناوچەکانی بندەستی داعش لە شاری رەققە لە سووریا بە چەکدارانی لە عێراق دەبەستێتەوە.
هاوکات چەند ناوەندێکی راگەیاندنی سەر بە رێکخراوی داعش ئاشکرایان کرد کە: "چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر گوندی ئەلجەفرەی نزیکی فڕۆکەخانەکە ئەنجامدا و دەیانیان لە (هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا) کوشتووە".
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و چەکدارانی هاوپەیمانانیان شارەکانی تەدمور و ئەلقەرییەتەینیان لە پارێزگای حیمس لە سووریا لە بندەستی چەکدارانی داعش دەرکرد.
ئا: ئا ، ف