پاسداران: ناوچه سنوورييه‌كانى ئێران له ژێر كۆنترۆڵدان
ئاڵۆزى ناوچه‌كانى ئه‌هواز به هۆى كوژرانى رێبه‌رێكى سوننه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه و به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێرانيش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه سنوورييه‌كانى رۆژئاوا و باكوورى رۆژئاواى ئێرانيان به ته‌واوى به رووى نه‌يارانى ئێران‌دا داخستووه.
K24 – هه‌ولێر:

محەممەد پاكپوور فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى ژماره‌يه‌ك ئۆپراسیۆنی سەربازیی توانراوه مه‌ترسى گرووپه چه‌كدارييه‌كان له‌سه‌ر ناوچه سنووريه‌كان دووربخرێته‌وه.
كۆمارى ئيسلامى ئێران گرووپ و چه‌كداره سوننه مه‌زهه‌به‌كانى ناوچه‌ى بلوچستانى ئێران به تيرۆريست وه‌سفده‌كات و ناو به‌ناو ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ناوچه سنوورييه‌كان ئه‌نجامده‌دات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ينى رابردوو به هۆى كوژرانى رێبه‌رێكى سوننه‌كان له ناوچه‌ى ئه‌هواز ره‌وشى ئه‌منيى ناوچه سنوورييه‌كان گرژى به‌خۆوه بينى.
وێڕاى ئه‌و بانگه‌شه‌يه، له دوو رۆژى رابردوودا، پاكستان رايگه‌يان، سيخوڕێكى هيندى له رێگه‌ى ئێرانه‌وه دزه‌ى كردووه‌ته ناو پاكستان و ئه‌وه‌ش به ئاماژه‌يه‌ك بۆ ناسه‌قامگيرى ره‌وشى سنووره‌كانى ئێران لێكده‌درێته‌وه.