ميليشيا ئيسلامييه‌كان بۆردومانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود ده‌كه‌ن
گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كان به شێوه‌يه‌كى چڕ كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى كوردنشينى شارى حه‌له‌ب.
K24 – هه‌ولێر:
گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كان به شێوه‌يه‌كى چڕ كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى كوردنشينى شارى حه‌له‌ب.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، په‌لامارى ئه‌و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييانه، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر هاووڵاتييانى كوردى دانيشتووى گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ستيپێكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، ميليشياكان به تۆپى هاون و بۆمبه له غاز درووستكراوه‌كان بۆردومانى كوردانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان كردووه و به‌و هۆيه‌وه 10 هاووڵاتى كورد گيانيان له‌ده‌ستداوه، كه سێيان منداڵ بوونه.
شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه بهرگريكاره كورده‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كه و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كان به تايبه‌تى به‌ره‌ى نووسره و فه‌يله‌قى شامى لايه‌نگرى توركيا له ده‌وروبه‌رى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود به‌رده‌وامه.