ئه‌مريكا: ئێمه گوته‌بێژى به‌ره‌ى نووسره‌مان كوشتووه
ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌بو فراس گوته‌بێژى ره‌سميى به‌ره‌ى نووسره، له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكاوه كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌بو فراس گوته‌بێژى ره‌سميى به‌ره‌ى نووسره، له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكاوه كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
ئاژانسى رۆيته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مريكاوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بۆردومانه‌ى بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره ئه‌نجامدرا، له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكاوه ئه‌نجامدراوه و به هۆيه‌وه ئه‌بو فراس سووريايى گوته‌بێژى ره‌سميى به‌ره‌ى نووسره و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ديكه‌ى ئه‌و ميليشيايه كوژران.
ئه‌بو فراس، ئه‌فسه‌رى سوپاى سووريا بوو، تا ئه‌و كاته‌ى له كۆتايى ده‌يه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا خانه‌نشين كرابوو. ناوبراو به هۆى هه‌بوونى مه‌يلى بۆ توندڕه‌وى.
ئه‌بو فراس، پێشتر و له ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى گرووپێكى توندڕه‌و بووه له ئه‌فغانستاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكى به‌رچاوى ئه‌نجوومه‌نى شووراى به‌ره‌ى نووسره بووه، كه به مه‌رجه‌عى سه‌ره‌كى به‌ره‌ى نووسره هه‌ژمار ده‌كرێت.
پيته‌ر كوك، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، پێنتاگۆن، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له هه‌وڵى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى كوژرانى ئه‌بو فراسه.
پێشتر روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكردبوويه‌وه، ئه‌بو فراس له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌دا كه گومانده‌كرا فڕۆكه‌ى رووسيايى ياخود سووريايى بن، كوژراوه.
له كاتژمێره كۆتاييه‌كانى رۆژى يه‌كشه‌ممه 3ى ئازار/ مارسى 2016، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له‌سه‌ر زارى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويانكرده‌وه، له ئاكامى بۆردومانێكى چڕدا له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، گوته‌بێژى به‌ره‌ى نووسره كوژراوه.
پێشتر روانگه‌كه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، فڕۆكه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، بۆردومانى چڕى ناوچه‌ى ئيدلبيان له نزيك حه‌له‌ب كردووه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى به‌ره‌ى نووسره كوژراون، كه گوته‌بێژى رێكخراوه‌كه ئه‌بو فراس سووريايى ناوى له ريزى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه.
به‌ره‌ى نووسره، باڵى رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌يه له سووريا و ئه‌ميرى رێكخراوه‌كه، به‌يعه‌تى داوه‌ته ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى ئه‌ميرى ئه‌لقاعيده و له تێڕوانينيان بۆ سياسه‌ت و چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستيان و ئه‌وله‌ويه‌تى كاركردنيان ناكۆكييان له‌گه‌ڵ رێكخراوى داعش هه‌يه، كه ناوى له ليستى گرووپه تيرۆريستييه‌كاندا له پێشه‌وه‌يه.