سه‌رۆك وه‌زيرانى فه‌ره‌نسا: سه‌له‌فييه‌ت خه‌ريكه شه‌ڕى ئايدۆلۆژى ده‌باته‌وه
سه‌رۆك وه‌زيرانى فه‌ره‌نسا مانوێڵ ڤالس، داوايكرد، پلانێك دابنرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌له‌فييه‌كانى فه‌ره‌نسا، كه ئه‌و به كه‌مينه‌ى ناو موسڵمانانى وه‌سفكردن و رايگه‌ياند، خه‌ريكه ئه‌و ره‌وته شه‌ڕى ئايدۆلۆژى و رۆشنبيرى له ناو ئيسلام‌دا ده‌به‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

له ميانى به‌شداريكردنى له مونته‌داى پاريس، تايبه‌ت به ئيسلامييه‌كان و پێشكه‌وتنى ئاستى جه‌ماوه‌رييان له ئه‌وروپا، ڤالس گوتى: سه‌له‌فييه‌كان رێژى له‌سه‌دا يه‌كى موسڵمانانى وڵاته‌كه‌مان پێكده‌هێنن، ئێمه هيچ نابيستين جگه له ده‌نگى ئه‌وان له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه، ئه‌وان ده‌زانن چۆن گه‌نجان گوێ له په‌يامه‌كانيان ده‌گرن.
ژماره‌ى موسڵمانانى فه‌ره‌نسا ده‌گاته نزيكه‌ى پێنج مليۆن كه‌س. ئه‌وه‌ش به زۆرترين ژماره‌ى موسڵمانان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زيرانى فه‌ره‌نسا، گوتيشى: كه‌مينه‌يه‌كى چالاك خه‌ريكه شه‌ڕى ئايدۆلۆژى و رۆشنبيرى ده‌به‌نه‌وه و جێى نيگه‌رانييه تيرۆر له ناو دڵى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا سه‌رهه‌ڵبدات.
ئه‌مه يه‌كه‌مجار نييه ڤالس هۆشدارى له باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌له‌فيى ده‌دات له ئه‌وروپا به گشتيى و فه‌ره‌نسا به تايبه‌تى.