شه‌ڕ گه‌يشته دابق
لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له دژى داعش، شه‌ڕ ده‌كه‌ن، گه‌يشتنه نزيك ناوچه‌ى دابق، كه له لايه‌ن داعشه‌وه ئه‌و ناوچه‌يه بووه‌ته ره‌مزێك و داعش له‌و بڕوايه‌دايه له‌و ناوچه‌يه‌دا شه‌ڕێكى گه‌وره و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جيهانيى رووده‌دات.
K24 – هه‌ولێر:

دابق، ده‌كه‌وێته باكوورى شارى حه‌له‌به‌وه و به گوێره‌ى راى شاره‌زايانى فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام، له فه‌رمووده‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له ناوچه‌ى دابق شه‌ڕێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه رووده‌دات.
داعش، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنييه‌وه گۆڤارێكى ئه‌ليكترۆنيى به زمانى ئينگليزى به ناوى دابق به شێوه‌ى مانگانه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رامى عه‌بدولڕه‌حمان رايگه‌ياند، گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كان كه له لايه‌ن توركياوه هاوكاريده‌كرێن، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازار/ مارسى رابردووه‌وه ناوچه‌يه‌كى فراوانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بيان كۆنترۆڵكردووه و به‌ره‌و ناوچه‌ى دابق له پێشڕه‌ويدان.
ئه‌و گرووپ و ميليشيايانه هه‌ريه‌ك له فه‌يله‌قى شام و كه‌تيبه‌كانى سوڵتان مورادى عوسمانى ده‌گرێته‌وه كه به‌م دواييانه به يارمه‌تى تۆپخانه‌ى توركيا توانيويانى 14 گوند و ناوچه له باكوورى حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ته‌نيا 10 كيلۆمه‌تريان ماوه بگه‌نه ناوچه‌ى دابق.