ئێران: چهند يهكهيهكى كۆماندۆمان رهوانهى سووريا كردووه
ئێران بۆ یەكەمجار ئاشكرایكرد، چەند یەكەیەكی كۆماندۆی ھێزی زەمینیی سوپا رهوانهى سووريا دهكات.
K24 – ههولێر:
ئێران بۆ یەكەمجار ئاشكرایكرد، چەند یەكەیەكی كۆماندۆی ھێزی زەمینیی سوپا رهوانهى سووريا دهكات.
عەلی ئاراستە جێگری رێكخستنی ھێزی زەمینی سوپای ئێران بە ھەواڵدەری تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسدارانی راگەیاندووە، ژمارەیەك لە یەكەی كۆماندۆی ھێزی زەمینیی سوپایان رەوانەی سووریا كردووە.
بە وتەی ئەو فەرماندەیەی سوپای ئێران، ئەو یەكە تایبەتە كە رەوانەی سووریا كراون لە بواری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ھەر بارودۆخێكدا راھێنانیان پێكراوە.
ئەوەش یەكەمجارە لە دوای شۆڕشی ئێرانەوە ئەو یەكە تایبەتانەی سوپا رەوانەی دەرەوەی سنوورەكانی ئێران بكرێن.
كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەڵێت، ھێزەكانی لە ئاستی راوێژكاری سەربازیدا دەنێرێتە سووریا و لەگەڵ دەستپێكی شەڕ لە سووریاش، ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا كوژراون.