پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سعووديه‌ و به‌حره‌ين ده‌كات

سوپاى پاسدارانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی سعودیە و بەحرەین چاوەڕێی فەرمانە.

K24 – هه‌ولێر:

سوپاى پاسدارانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی سعودیە و بەحرەین چاوەڕێی فەرمانە.

فەرماندەی گشتیی سوپاى پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، سپا بۆ وەڵامدانەوەی سعودیە و بەحرەین چاوەڕێی فەرمانە.

محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپاى پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی ھەڵوێستی وڵاتانی ھاوپەیمانی عەرەبی بەرامبەر بە ئێران رایگەیاند، وڵاتانی وەكوو سعودیە و بەحرەین مایەی دواكەوتوویی سیاسەتی مۆدێرنن و سوپاى پاسداران بۆ وەڵامدانەوەی بێڕێزی و رەفتاری نەزانانەی ئەو وڵاتانە كە لە ژێر كاریگەری ئەمریكا بەرنامەی بۆ داڕێژراوە، ئامادەیی تەواوی ھەیە و چاوەڕێی فەرمانی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.

گوتيشى: كۆماری ئیسلامی ئێران بەر لەوەی بۆ  بژاردەی سیاسی و دیپلۆماسی ئامادە بێت لە بواری توانای سەربازی و بەرگریدا ئامادەیی تەواوی ھەیە.