تاران: دژى دابه‌شبوونى وڵاتانى ئيسلاميين
باڵى سه‌ربازى كۆمارى ئيسلامى ئێران ره‌تيده‌كاته‌وه رێگه بدات، وڵاتانى ئيسلامى ناوچه‌كه تووشى دابه‌شبوون و پارچه پارچه بوون ببن، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ دژايه‌تى ئێران بۆ پارچه بوونى عێراق و سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
باڵى سه‌ربازى كۆمارى ئيسلامى ئێران ره‌تيده‌كاته‌وه رێگه بدات، وڵاتانى ئيسلامى ناوچه‌كه تووشى دابه‌شبوون و پارچه پارچه بوون ببن، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ دژايه‌تى ئێران بۆ پارچه بوونى عێراق و سووريا.
محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەرماندەكانی سوپا رایگەیاند، ئێران پشتیوانی لە یەكپارچەیی خاكی سووریا دەكات و بەھیچ شێوەیەك رێگە نادەین ھیچ وڵاتێكی ئیسلامی پارچە پارچە بكرێت.
جەعفەری گوتيشى: سیاسەتی دابەشكردن، رێكارێكی بەریتانی ئەمریكی و ئیسراییلییە و ئێران بە ھەموو توانایەوە بەرگری لە یەكپارچەیی وڵاتانی ئیسلامی دەكات.
ئه‌م قسانه‌ى فه‌رمانده‌كه‌ى سوپاى پاسداران دواى ئه‌وه دێت هێزه كوردييه‌كان له رۆژئاواى كوردستان له 19ى ئازارى رابردووه‌وه داواكارى فيدراڵييان بۆ داهاتووى رۆژئاواى كوردستان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له هه‌رێمى كوردستانيشدا به هۆى سياسه‌ته‌كانى به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر، پرسى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان و جيابوونه‌وه له عێراق له رۆژه‌ڤدايه و له ئاستيى ميديايشدا ميدياى نێوده‌وڵه‌تى و ناوه‌نده سياسييه‌كانى جيهان به بايه‌خه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.