یه‌په‌گه: له مانگی ئادار 131 داعش كوژراوە
ئاماری شەڕەكان بڵاو دەكاتەوە
K24 - ھەولێر:
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ئاماری شەڕەكانی مانگی ئادار لە رۆژئاوای كوردستان بڵاو دەكاتەوە و رایگه‌یاند، له‌و ماوه‌یەدا131 داعش كوژراوە و ھەروەھا 73 شه‌رڤان لە ھێزەكانیان گیانیان له ده‌ستداوه.
لە راگەیاندراوێكدا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی (یه‌په‌گه) كە تێیدا ئاماری زیانەكانی شهڕەكانی مانگی ئاداری بڵاوكردوەتەوە بە گوێرەی ئەو ئامارە "لە مانگی ئاداردا یەپەگە 131داعشیان كوشتوە و ھەروەھا 73 شەڕڤان گیانیان لە دەستداوە".
لە بەشێكی دیكەی ئامارەكەی یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە "لە ماوەی یەك مانگدا لە ئەنجامی شەڕەكان 42 تەرمی داعش كەوتووەتە دەدست ھێزەكانیان و 9 ئۆتۆمبێلی داعیش لە لایەن ھێزەكانیان تێكشكێنراون، توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە چەك و كەلوپەلی سەربازی داعش دابگرن".
یەكینەكانی پاراستنی گەل ئەوەشی خستوەتەڕوو "له ماوەی مانگی رابردوودا سوپای توركیا لە سەر سنوورەكان چوار جار ھێرشی كردوەتە سەر ھێزەكانیان".