ئۆباما: ناتوانین خۆمان بگرن بەرامبەر مانەوەی مووسڵ و رەقە لە دەستی داعش
"ئازاكردنی مووسڵ و رەقە لە گرنگترین كارەكانی ئەمریكایە”

K24 – ھەولێر:
باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە ناتوانن خۆیان بگرن لە بەرامبەر مانەوەی مووسڵ و رەقە لە دەستی داعش.
باراك ئۆباما، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئاشتنن كارتەر وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، لە كۆشكی سپی رایگەیاند، پێویستە ئەمریكا رێكارەكان بگرێتە بەر بۆ ئازاد كردنی ھەردوو شاری رەقە و مووسڵ لەژێر دەستی داعش.
ئۆباما جەختیشی كردەوە رزگاركردنی رەقە و مووسڵ لە گرنگترین كارەكانی ئەمریكایە و ناتوانن چیتر خۆیان بگرن بەرامبەر مانەوەی ئەو دوو شارە لەژێر دەستی داعش.
دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر چەند ناوچەیەكدا گرت لە سووریا دواتر ھێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە عێراق دەستپێكرد، لە حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵی كۆنتڕۆڵكرد، تا ئێستا لە ژێر دەستی داعش دایە.
شاری رەقە بە پێگەی بەھێزی داعش ھەژمار دەكرێت لە سووریا.