مۆسكۆ ده‌خوازێت هه‌وڵه دیبلۆماتییه‌كانی ببێته‌هۆی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له ناگۆرنۆكاراباخ
"پوتین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا قسه‌ی كردووه"
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند مۆسكۆ هیواده‌خوازێت هه‌وڵه دیبلۆماتییه‌كانی ببێته‌هۆی وه‌ستاندنی هه‌میشه‌یی شه‌ڕ له هه‌رێمی ناگۆرنۆكاراباخ كه له ئازه‌ربایجان جیابووه‌ته‌وه.
ماریا زاخارۆفا گوتی: "له كاتێكی پێشووی ئه‌مڕۆ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا قسه‌ی كردووه".
زاخارۆفا زیاتر گوتی: "له كاتێكی داهاتووی ئه‌م مانگه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی باكۆ و یه‌ریڤان ده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسیی هه‌واڵه‌كانی رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی: "ئه‌و هێزانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت له‌و شه‌ڕه‌ی كه چوار رۆژه له‌سه‌ر هه‌رێمی ناگۆرنۆكاراباخی جوداخواز له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان به‌رده‌وامه 50 شه‌ڕكه‌ری له ده‌ستداوه، كه 20 بۆ 30 له‌وانه بێسه‌روشوێن بوونه".
به گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئاژانسه‌كه له نوێنه‌ری جوداخوازه‌كانی له مۆسكۆ گواسته‌وه و گوتی: "زیاتر له 100 شه‌ڕكه‌ریش برینداربوونه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح