سوپای توركیا بۆردومانی ناوچهكانی بندهستی داعشی كرد له باكووری سووریا
ئهمڕۆ له ناو سووریاوه بۆردومانی شارۆچكهیهكی سهر سنووری توركیا كرا
K24 – ههولێر:
تهلهفزیۆنی ئێن تی ڤی توركیی رایگهیاند له وهڵامی ئهو هێرشهی كرایه سهر شارۆچكهیهكی سهر سنووری توركیا-سووریا له ناو خاكی سووریاوه، سوپای توركیا چهند ئامانجێكی داعشی له باكووری سووریا بۆردومانكردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەیەکی باکووری سووریا دوو مووشەكی كاتیۆشا ئاراستەی شاری كلسی باکووری کوردستان کران.
پەیامنێری (كوردستان24) لە تورکیا رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوو مووشەكی كاتیۆشا لە ناو خاكی سووریاوە ئاراستەی شاری كلس لە باکووری کوردستان كراون".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان: "دوو كەس لە شاری کلس بەھۆی بۆردوومانەكەوە برینداربوونە". بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریی لەبارەی ئەو چەکدارانە بڵاو نەکراوەتەوە کە مووشەکەکانیان ئاراستەی شاری کلس کردووە.
به گوێرهی ئاژانسی رۆیتهرز ئهو مووشهكانه له نزیك قوتابخانهیهك له شارۆچكهی كلس له توركیا (باكووری كوردستان) كهوتوونهته خوارهوه و بههۆیهوه 3 كهس برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رێکەوتی 5/4/2016 میدیاكانی توركیا رایانگەیاند: "چەكدارانی داعش سێ رۆكێتیان ئاراستەی ناوچەی ئۆغزئەلی سەر بە شار غازی عەنتاب لە باشووری توركیا كرد، لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا سەربازێكی تورك برینداربوو".