بەرە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە قامشلۆ روویدا
بە گوێرەی زانیارییەكانیش، 3 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكە دەستگیر كراون
K24 – ھەولێر:
لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دوو كەس برینداربوون.
پەیامنێری(كوردستان24 ) لە قامشلۆ رایگەیاند، كاتژمێر 8 و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی دانراو لە گەڕەكی كۆڕنیش تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو كەس برینداربوون، كە برینەكەیان سووكە.
بە گوێرەی زانیارییەكانیش، 3 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكە دەستگیركراون.
تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكامی ئەو شارە ھیچ لێدوانێكیان لەو بارەوە نەداوە.