له سۆماڵ گوته‌بێژێكى ئيسلامى به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه گوله باران كرا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانى بۆ كوشتنى شه‌ش رۆژنامه‌وان ده‌ركردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى حكومه‌تى سۆماڵ، رايانگه‌ياند، به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا و به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه، گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى سۆماڵيان گوله‌بارانكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانى بۆ كوشتنى شه‌ش رۆژنامه‌وان ده‌ركردووه.
حه‌سه‌ن حه‌نه‌فى، كه رێكخه‌رى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى سۆماڵ بوو، له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى بزووتنه‌وه‌كه‌ى له مه‌قاديشۆى پايته‌خت، رۆژنامه‌وانێكى به ده‌ستى خۆى كوشتووه.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن، جێگرى دادوه‌ر له دادگا له شوێنى كوشتنى حه‌نه‌فى لێدوانى دا و رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ سزاى حه‌سه‌ن حه‌نه‌فى به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له 1992ه‌وه تا ئێستا 59 رۆژنامه‌وان له سۆماڵ كوژراوون، وه‌ك ئه‌وه‌ى ليژنه‌ى پارێزگاريكردن له رۆژنامه‌وانان بڵاويكردووه‌ته‌وه.
حه‌نه‌فى ته‌مه‌نى 30 ساڵه و له 2008دا په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانى گه‌نجانى ئيسلامى سۆماڵ كردووه، كه به شه‌بابى ئيسلامى ناسراو بوو، دواتريش وه‌ك رۆژنامه‌وان كارى بۆ كه‌ناڵێكى ناوخۆيى بزوتنه‌وه‌كه كردووه و له كينياى دراوسێى سۆماڵ ساڵى پار ده‌ستگيركرا و به مه‌به‌ستى دادگاييكردنى راده‌ستى سۆماڵ كرايه‌وه.
شه‌بابى ئيسلامى، بزووتنهوهيهكى چه‌كدارى سه‌له‌فى ئيسلامى بوو، به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى په‌يوه‌ستبوونى خۆيان به رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌وه راگه‌ياندبوو. بۆ ماوه‌يه‌ك توانيان ده‌ست به‌سه‌ر مه‌قاديشۆى پايته‌ختى سۆماڵ‌دا بگرن و ئهمارهتێكى ئيسلامى له‌و وڵاته رابگه‌يه‌نن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ
